بارزانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات

ریفراندۆمه‌كه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌ له‌ ده‌ستوور

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی سەركەوتنی ریفراندۆم لە سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا دەكات.

دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم لە 16ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، لەسەر دەستووری توركیا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوو پەیامی جیاوازدا پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی لە هەر یەكە لە ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆككۆمار و بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا كرد.

ریفراندۆمه‌كه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 16ی نیسان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هاووڵاتییانی توركیا، به‌ رێژه‌ی 51% به‌ به‌ڵێ، ده‌نگیان بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌ستووی توركیا دا.