ھۆشداری لە روودانی كارەساتی مرۆیی دەدرێت
"خەڵكی سڤیل لە نێو مووسڵ خواردن و ئاویان نییە"
K24 - ھەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری روودانی کارەساتی مرۆیی لە رۆژئاوای مووسڵ دەدات.
لیزگراند، رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە رەوشی ئێستای ئەو خەڵکەی لە رۆژئاوای مووسڵ گیریانخواردووە گوتی، ئەگەر زوو ئەو خەڵکە دەرباز نەکرێن کارەساتی مرۆیی لە رۆژئاوای مووسڵ روودەدات.
رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی، زۆربەی ئەو خەڵکە سڤیلەی لەنێو مووسڵ ماونەتەوە، ھیچ پێدوایستییەکی سەرەتاییان پێ نییە و نە ئاو و نە خۆراکیان لا نییە و ئەگەریش بەزووترین کات ئەو پێداویستییەیانەیان پێنەگات ئەوا مەترسی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لەئارادایە.