زیاتر لە ملیۆنێك و 300 ھەزار ئاوارە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێكراون
لە كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق، كێشەی ئاوارەكان، بەتایبەتی گەڕانەوەیان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان دەخرێتەڕوو
K24 - ھەولێر
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند 1.3 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی عێراق له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێكراون، هه‌ندێكیان بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
شنگالی له كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق رایگه‌یاند چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و دریژخایه‌نی ئاواره‌كان بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان. ئێمه پشتگیری مانه‌وه‌یان له هه‌ریم یان چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئاواره‌كان له عێراق ناكه‌ین. پشتیگیری ئه‌وه ده‌كه‌ن به ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه".
كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق رۆژی چوارشه‌ممه 19 نیسانی 2017 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و بیانییه‌كانی پرسی ئاواره‌كان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌غدا سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، وەزیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "به‌غدا وه‌ك پێویست هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه بۆ پرسی ئاواره‌كان و پێویسته به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان بكرێت".
گوتیشی "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا له‌م بارەوە هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه".
هه‌ر له‌مباره‌وه وەزیری ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو "تا ئیستا هیچ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك نێوان به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پێكهاته‌كان نییه بۆ سه‌قامگیری لە ناوچە رزگاركراوەكان".
كەریم شنگالی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوا له ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كرد نوێنه‌ری خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوەكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.