سندوقێك بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ دروست ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ دروستكردنی سندوقێك بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، بڕیاردراوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، له سندوقێك دابندرێت دووباره، بۆ ئەوەی وه‌كو قه‌رز بدرێته‌وه جوتیاران، له پێناو بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی، لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ سه‌رچاوه ئاوییه‌كان پێكهێناوه، تا رێژه‌ی به‌فیرۆچوونی ئاو، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی كشتوكاڵدا كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراق له كاتێكدایه، له ساڵی رابردوو، حكوومه‌ت پلانێكی راگەیاندووە بۆ جۆراوجۆر كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پشت به‌ستن به نه‌وتەوە.