داوايه‌كى هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ره‌تكرايه‌وه
ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن له توركيا داوايه‌كى هه‌ده‌په و جه‌هه‌په‌ى ره‌تكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن له توركيا داوايه‌كى هه‌ده‌په و جه‌هه‌په‌ى ره‌تكرده‌وه.
هه‌ريه‌ك له پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په) و پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په) داوايانكردبوو، ئه‌نجامى راپرسييه‌كه‌ى 16ى نيسان بۆ ده‌ستوورى توركيا ره‌تبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ليژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى توركيا ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكرده‌وه و ئه‌نجامى پرۆسهكهى به شه‌رعى له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌و دوو پارته حزبه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له رۆژى 16ى نيسان/ ئهپريلدا پرۆسه‌ى راپرسى بۆ گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا ئه‌نجامدرا.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسييه‌كه ده‌نگى به‌ڵێ زياتر له سه‌دا 51 به‌سه‌ر ده‌نگى نه‌خێردا سه‌ركه‌وت كه نزيكه‌ى له سه‌دا 49 بوو.