"جادووگهرهكهى شه‌و" تۆماهۆكهكانى ئاراسته‌ى سووريا كردووه
له رووسيا نه‌ريتێكى كۆن هه‌يه و پێيان وايه ژن له ناو كه‌شتييه‌كانى ده‌ريادا بمێنێته‌وه ئاماژه‌يه‌كى شومه و نه‌گبه‌تى به‌دوادادێت
K24 – هه‌ولێر:
له رووسيا نه‌ريتێكى كۆن هه‌يه و پێيان وايه ژن له ناو كه‌شتييه‌كانى ده‌ريادا بمێنێته‌وه ئاماژه‌يه‌كى شومه و نه‌گبه‌تى به‌دوادادێت، هه‌ربۆيه تا ئێستا له هێزى ده‌ريايى رووسيادا رێگه نادرێت ژنان له سه‌ر كه‌شتييه‌كان كار بكه‌ن.
له‌و پێودانگه‌وه، رۆژنامه‌يه‌كى رووسى ره‌خنه‌ى له ئه‌ندريا سلوگ كاپتنى كه‌شتى پورتيرى ئه‌مريكى گرتووه، به‌وه‌ى په‌نجه‌ى به دوگمه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌كه تۆماهۆكهكانى ئه‌مريكادا ناوه و ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى كردووه و به‌و هۆيه‌وه به "جادووگه‌رى زۆرزانى شه‌و" وه‌سفيكردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ى به بير‌ى خوێنه‌رانى هێناوه‌ته‌وه، كه بوونى ره‌گه‌زى مێ له‌سه‌ر كه‌شتييه سه‌ربازييه‌كان ئاماژه‌يه‌كى شوومه و نيگبهتى به‌دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت و هه‌ر بۆيه تا ئێستا له‌سه‌ر كه‌شتييه‌كانى رووسيا هيچ ئه‌ركێك به ژن ناسپێردرێت و رێگه نادرێت له‌سه‌ر كه‌شتييه‌كان بمێننه‌وه، چونكه هه‌مووان لێيان ده‌ترسن.
رۆژنامه‌ى كۆمسۆمۆلسكايا پراڤدا، باسى له‌وه‌شكردووه، چاوه‌كانى سلوگ بريسكهيان دێت و ئه‌و بريسكانهشى له چاوى لێكۆڵه‌ره‌كانى پۆليسى ئه‌مريكا وه‌رگرتووه، باسى له‌وه‌شكردووه، ژنانى له‌و جۆره هه‌ر زوو له ئه‌مريكا پۆستى باڵايان پێده‌درێت، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا به جياكارى ره‌گه‌زى تۆمه‌تبار بكرێن.
ئه‌و ژنه ئه‌مريكييه، ئه‌كاديمياى سه‌ربازى ده‌رياوانى ته‌واوكردووه و له زانستى زه‌رياكان به‌كالۆريۆسى به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، سلوگ، له ماوه‌ى كاركردنيدا زۆر كار‌و ئه‌ركى جياجياى راپه‌ڕاندووه. له بوارى كاره‌باوه تا سه‌نته‌رى داتاى جه‌نگى و ئاسايشى چه‌ك كارى كردووه.