ژاپۆن دانى به‌وه‌دا نا كتێبه‌كه‌ى هيتله‌رى خستووه‌ته پرۆگرامى خوێندنه‌وه
كتێبى "تێكۆشانم"ـى ئه‌دۆڵف هيتلهريان خستووه‌ته پرۆگرامه‌كانى خوێندنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ژاپۆن دانى به‌وه‌دا نا بۆ مه‌به‌ستى فێربوون و زانستخوازى، كتێبى "تێكۆشانم"ـى ئه‌دۆڵف هيتلهريان خستووه‌ته پرۆگرامه‌كانى خوێندنه‌وه.
ئه‌و دان پێدانانه‌ش دواى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك دێت له‌و مه‌رسوومه ئيمپراتۆريهى كه په‌سندى كردبوو، كتێبى ژيانى هيتله‌ر بخرێته پرۆگرامى خوێندنه‌وه.
مانگى رابردوو، حكومه‌تى ژاپۆن بڕياريدا كار به‌و مه‌رسوومه ئيمپراتۆريه بكات كه له باره‌ى په‌روه‌رده‌وه ده‌ريكردبوو، تێيدا كتێبى "تێكۆشانم"ـى ئه‌دۆڵف هيتله‌رى وه‌ك بابه‌تێكى خوێندن ده‌ستنيشان كردبوو.
ئه‌و مه‌رسوومه ئيمپراتۆريه له كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م ده‌ركرابوو، ره‌خنه‌گرانى له‌و بڕوايه‌دان، هۆكارى سه‌ره‌كى به‌شداريكردنى ژاپۆن له شه‌ڕى جيهانى دووه‌مدا ئه‌و بابه‌ته بووه.
مێژوونووسان ده‌ڵێن مه‌رسوومه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر دڵسۆزى بۆ ئيمپراتۆرى ژاپۆنى كردووه‌ته‌وه و له ساڵى 1890 ده‌رچووه و يه‌كێك بووه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كييه‌كانى رهگداكوتانى چه‌مكه‌كانى راستگۆيى و رێزگرتن و گوێڕايه‌ڵى و به‌هێزبوونى سه‌ربازييانه‌ى ژاپۆن.