وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
سیگمار گابریڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاره سبه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای حكوومه‌ته‌وه، پێشوازی لێكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ربكاته‌وه، كه بۆ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه، له هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش، هاوكاری سه‌ربازی راسته‌وخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
دیارترین ئه‌و هاوكارییانهشی ئه‌و وڵاته پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، چه‌كی دژه تانكی میلان بووه، كه به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، رۆڵێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعش.
سیگمار گابرێل، له دایكبووی ساڵی 1959یه و له رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت، كه پێشتر فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر له‌و پۆسته‌دا بوو و ئێستا بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا.