سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: به‌رشه‌لۆنه دۆڕاندی
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا و له ساتی پێشوازیكردن له سیگمار گابریل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، رۆژنامه‌نووسان كه بۆ رووماڵی پێشوازییه‌كه له‌وێن، به نچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێن به‌رشه‌لۆنه دۆڕاندنی.
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به داخه‌وه زۆر له تۆپانێ نازانم" و له‌و كاته‌ش داوای لێبوردن له رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و ده‌ڵێت: "من بچم پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بكه‌م، یان سه‌ره‌خۆشی له ئێوه؟".
دواتریش ده‌چێته لای هاوڕێكانی كه بۆ پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له فڕۆكه‌خانه‌ن و ده‌ڵێت: "به‌رشه‌لۆنه دۆڕاندی".