"نابێ ریفراندۆم بەبێ كەركووك ئەنجام بدرێت"
ئەگەر كورد قبووڵی بكات ھەڵەیەكی مێژووییە دەكات
K24 - كەركووك
لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک جەخت لەسەر بەشداری پێکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لە ریفراندۆم دەکەنەوە و ھەمووان ھاوڕان لەسەر ئەوەی ریفراندۆم بە بێ کەرکووک ھیچ مانایەکی نابێت، پارێزگاری کەرکووکیش باس لە پێکھێنانی لێژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دەکات و بڕیاریشە وەفدی باڵای ریفراندۆم بۆ ھەمان مەبەست سەردانی کەرکووک بکات.