عه‌بادى بۆ ئه‌ردۆغان: رێگه‌ناده‌ين ده‌ست له كاروبارى ناوخۆمان وهربدهيت
دوێنێ ئه‌ردۆغان وتبووى، حه‌شدى شه‌عبى رێكخراوێكى تيرۆريستييه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى ئيتيحادى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كرد، ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌رنه‌دات.
دوێنێ ئه‌ردۆغان وتبووى، حه‌شدى شه‌عبى رێكخراوێكى تيرۆريستييه. ئه‌و قسهيهشى ناڕه‌زايه‌تى ناوه‌نده ره‌سمى و مه‌زهه‌بييه‌كانى عێراقى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
عه‌بادى له وه‌ڵاميدا گوتى: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ياساى حه‌شدى شه‌عبى په‌سند كردووه و ئه‌و هێزه به‌شێكه له ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتى: حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر فه‌تواى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شيعه له عێراق درووستكراوه و رێگه به هيچ كه‌سێك ناده‌ين ده‌ست وه‌ربداته كاروبارى ناوخۆى عێراق.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق دوێنێ پێنجشه‌ممه باڵيۆزى توركياى له به‌غدا بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى به ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێ بدات.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى كوتله‌ى سادقون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه باڵى سياسى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌قى شيعه‌كانه، حه‌سه‌ن سالم رايگه‌ياند، رزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ر ده‌بێته وه‌ڵامێكى دهمكوتكار بۆ سهرهڕۆييهكانى ئه‌ردۆغان.
گوتيشى: حه‌شدى شه‌عبى گه‌وره‌تره له ئه‌ردۆغان و لێدوانه‌كانى.