هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعش ده‌گرن
ئەم كارگەیە بۆ دروستكردنی موشەك و ھاوەن بەكار دەھات
K24 – ھەولێر
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ـ ههدسهده له رۆژئاوای رووباری فورات له گۆڕه‌پانی عه‌له‌م ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعش ده‌گرن كه بۆ دروستكردن موشه‌ك و هاوه‌ن به‌كار ده‌هات.
ئاژانسی سپۆتنیكی روسی بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕوانانی هه‌سه‌دە پاش شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م كارگه‌یه گرت.
ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌ی سێ قوناغه یه‌كه‌می ئۆپهراسیۆنهكە، ناوچه‌یه‌كی زۆریان له ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌یان كۆنترۆڵكرد و بۆ یەكەمجاریش چوونەتە ناو سنووری پارێزگار دێرەزۆر.
ھێزەكانی سوریای دیموكراتیك بۆ ماوەی 31 رۆژە ھەوڵی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەی تەبقە دەدەن و لە گۆڕەپانی عەلەم لە رۆژئاوای روباری فورات پێشڕەوییان كرد.
ھەر لەم شوێنە دەستیان بەسەر كارگەیەكی داعشیان گرت كە بۆ دروستكردنی موشەك و ھاوەن بەكار دەھات. شەڕڤانانی ھەسەدە ھەروەھا دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆری چەكی قورسی داعش گرت.