سێ ھەفتەی دیكە شەڕی سێیەمی جیھانی روودەدات
پێشتر پێشبینی سه‌ركه‌وتنی دۆنالد تره‌مپی كردبوو
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و ھاوڵاتییەی پۆرتوگالی پێشبینی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كردبوو، ئێستا پێشبینی روودانی شەڕی سێیەمی جیھانی دەكات.
پێگەی ھەواڵی ئێكپرێس بڵاویكردەوە، گاراتاسیو ویلگاس پێشگووی پۆرتوگالی، پێشتر له ساڵی 2015 پێشبینی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كردبوو، هه‌ر ئه‌و كات پێی وابوو كۆماریخوازێك شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی ههڵدهگرسێنێت. به‌ڵام ئه‌مجاره باس له روودانی ئه‌م شه‌ڕه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ ده‌كات و پێی وایە شەڕی سێیه‌می جیهانی روودەدات و ھێرشەكانی ئەمریكا لە سوریا سەرەتای ئەم رووداوە دەبێت.
ئاژانسی سپوتنیك بە گواستنەوەی ئەم ھەواڵە بڵاویكردەوە، ویلگاس لە بارەی شەڕی ئەتۆمی دەڵێت "ئەم شەڕە بە بەشداری هه‌ر یه‌ك له ئەمریكا، روسیا، كۆریای باكوور و چین لە 13 ئاداری داھاتوو روودەدات و ئەو رۆژە ھاوكاتە لەگەڵ 100 ساڵه‌ی ده‌ركه‌وتنی مه‌ریه‌م له شاری فاتیما له پۆرتوگال.
رووداوی ده‌ركه‌وتنی مه‌ریه‌م بۆ ساڵی 1917 ده‌گه‌ڕیته‌وه كه سێ منداڵی گوندێك ئیدعای ئه‌وه‌یان كرد حه‌زره‌تی مه‌ریه‌میان له ده‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری فاتیما له پۆرتوگال دیوه. دواتر داستانی خاتوونهكهمان فاتیما" له ئه‌وروپا بڵاوبووه‌وه و ساڵانه هه‌زاران كه‌س بۆ گه‌شت سه‌ردانی ئه‌م شاره بچووكه‌ی فاتیما ده‌كه‌ن.
ئەو دەروێشەی پۆرتوگالی پێی وایه پێویسته تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ئه‌و پرسه به ته‌واوی دانیشتوانی جیهان بگوترێت، كه ئه‌و سه‌رده‌مه، قوناخێكی سه‌خت ده‌بێت.
ده‌شڵێت شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی كورت ده‌بێت و پێش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌دركاندووه.