ژنانی جه‌زائیر به لیستێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
له لایه‌ن سه‌رۆكی حزبه‌وه پێشكه‌شكراوه
K24 – هه‌ولێر
له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا پارتێكی ئۆپۆزسیۆن له جه‌زائیر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لیستێك له ژنان پێك ده‌هێنێت، كه بڕیاره رۆژی 4 ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسی ئانادۆل بڵاویكرده‌وه، لیستی ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له پارێزگای "الشلف" له رۆژئاوای جه‌زائیر 100% له ژنان پێكدێت و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 9 نیسان دهستپیێكردووه و سه‌رۆكی حزبی به‌ره‌ی نیشتمانی جه‌زائیری، "مو‌سا تواتی" ئه‌م لیسته‌ی پێشكه‌شكردوه.
ئه‌م لیسته‌ی ژنان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له لایه‌ن پارێزه‌ر "خدوجه بوسكه" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی له بواره‌كانی یاسا و پزیشكی و كارگێڕی گشتی كار ده‌كه‌ن.
بەرەی نیشتمانی جەزائیری پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وه و له لایه‌ن پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی، مو‌سا تواتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به نۆ په‌رله‌مانتار له كۆی 462 په‌رله‌مانتار هه‌فته‌مین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییه.