فۆتۆگرافه‌ران، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ره‌خنه‌باران ده‌كه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێك: له ناخۆشیدا له‌گه‌ڵیان بووین، له خۆشه‌كانیشدا له‌بیریان كردین
له دوایین گه‌ڕی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، وه‌ك پێشبینی ده‌كرا ناسناوه‌كه له یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كلایی بووه‌وه، له‌م یارییه‌دا ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌یه‌كی زۆری فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌وپێیه‌ی هیچ شوێنێكی تایبه‌ت بۆ فۆتۆگرافه‌ران ته‌رخان نه‌كرا بوو، هه‌ڵبه‌ت رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی نێو یاریگهشیان لێ‌گیرا.

یووسف كه‌ركووكی فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی كه دوێنی له پشت سیمی یاریگه‌وه به دڵته‌نگی و نیگه‌رانییه‌وه به دیاری یارییه‌كه‌وه دانیشتبوو، له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی به هونراوهیهك هاتۆته ده‌نگ و په‌یامێك بۆ رێكخه‌رانی یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌لێر و كه‌ركووك ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، ئێمه له كاته ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێوه بووین، به‌ڵام له كاته خۆشه‌كاندا ئێمه‌تان له‌بیر كرد.

سانی ناسح، فۆتگرافهری وه‌رزشی شاری هه‌ولێر، ئه‌ویش ناخی خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێت و رووه و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ڵێت: به كرده‌وه سه‌لماندتان هیچ نرخێك بۆ فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی دانانێن.
سانی ده‌شڵێت: ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی له‌و شار بۆ ئه‌و شار له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان به وێنه خولی كوردستانیان رازانده‌وه، كه‌چی له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان ده‌رگه‌ی یاریگه‌یان به‌ڕووی فۆتۆگرافه‌رانی هه‌ر چوار شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان داخست، له كاتێكدا فۆتۆگرافه‌ره‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك و سلێمانی ڕوویان له به‌رزاییه‌كانی پیرمام كرد بوو.

قه‌یس ئیسماعیل، فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی شاری دهۆك، ئه‌ویش ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی به‌بێ به‌رامبه‌ر و به‌به‌لاش وێنه بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌گرین، كه‌چی له جیاتی رێز و نرخ ده‌رگایان له‌سه‌ر داده‌خه‌ن.

ئاراس بارتێز، فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی سنووری سلێمانی، په‌یامێك ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ستۆ و تێچووی خۆم له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێوه بۆ وێنه‌گرتنی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سه‌ردانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، به شه‌كه‌ت و ماندووبوون و به سه‌رما و گه‌رما ئاماده‌ی یارییه‌كان ده‌بم، كه‌چی به بڕیارێكی سه‌قه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رێگه‌یان نه‌دا له دوایین ساتی وه‌رزی ئه‌مساڵ وێنه‌ی یارییه‌كه بگرین.