ئه‌سه‌د: به زه‌برى هێز توركيا و ئه‌مريكا ده‌رده‌كه‌ين
سوپاى ئێمه تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كانى نه‌بوو.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى سپۆتينكى رووسى رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌و هێزانه‌ى به بێ ره‌زامه‌ندى سووريا هاتوونه‌ته سه‌ر خاكى سووريا دواى شكستى داعش سووريا به‌جێبهێڵن، به پێچه‌وانه‌وه به زه‌برى هێز ده‌ريانده‌په‌ڕێنين.
سه‌باره‌ت به بۆردومانى سووريا به مووشه‌كى تۆماهۆك له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: راستييه‌كه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه له دوورى هه‌زاران ميله‌وه ئاراسته‌ى خاكه‌كه‌مان كران و سوپاى ئێمه تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كانى نه‌بوو.
گوتيشى: به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له هێزى زه‌مينى بكرێت ئه‌وا چۆن توانيومانه تيرۆريسته‌كانيان كه تيرۆريستى ئه‌وانن تێكبشكێنين، ئاواش ده‌توانين شه‌ڕى ئه‌وان بكه‌ين كه خاكى ئێمه‌يان داگيركردووه. له‌و حاڵه‌شدا ئه‌مريكاييه‌كانيش هه‌ر وه‌ك توركه‌كان سه‌ير ده‌كه‌ين و ده‌بێت چ به ئيراده‌ى خۆيان بێت يان به زه‌برى هێز له سه‌ر خاكى ئێمه نه‌مێننه‌وه.