والى فوراتى داعش ده‌ستگيركرا
سوپاى ئه‌مريكا پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له نيوه شه‌وى رابردوودا دژى چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى بوكهمالى پارێزگاى دێرزوو له خۆرهه‌ڵاتى سووريا ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئه‌مريكا پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له نيوه شه‌وى رابردوودا دژى چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى بوكهمالى پارێزگاى دێرزوو له خۆرهه‌ڵاتى سووريا ئه‌نجامدا و توانى والى فوراتى داعش ده‌ستگير بكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هێزێكى ئه‌مريكى له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه دابه‌زيونه‌ته سه‌ر گوندى باغوزى سه‌ر به شارۆچكه‌ى بوكهمالى هاوسنوورى سووريا.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا له بنكه‌ى ئه‌سه‌دى ئاسمانى عێراقه‌وه كه ده‌كه‌وێته ناحيهى به‌غدادى به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌يان هه‌ڵفڕيون.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و واليهى داعش به ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى له عێراقه‌وه روويكردووه‌ته شارۆچكه‌ى بوكهمالى سووريا و له‌وێ له نيوه شه‌ودا ده‌ستگيركراوه.