ئه‌م 4 هۆكاره ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مشه‌و كریستیانۆ له مێسی باشتر ده‌بێت
ئه‌مشه‌و له كلاسیكۆی ئیسپانیا دوو كاراكته‌ری گه‌وره له یاریگه‌ی بێرنابیۆ رۆڵ ده‌بینن كه جیهان چاویان له‌سه‌ریانه، ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسییه كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌كی كوشنده‌ی یانه‌كانیان، به‌ڵام 4 هۆكار هه‌یه كه ده‌یسله‌مێنێت كه ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ باشتر ده‌بێت.
لایه‌نی ده‌روونی
كریستیانۆ جیا له‌وه‌ی ساڵێكی خۆشی له 2016 تێپه‌ڕكرد، هه‌ڵبه‌ت پێش یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیاش گورزی گه‌وره‌ی له بایرن میونشن دا و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ سووپه‌رهاتریك تۆمار بكات، له به‌رامبه‌ردا مێسی هاوشانی یانه‌كه‌ی ماڵئاواییان له چامپیۆنزلیگ كرد و خه‌ونه‌كه‌یان زینده‌به‌چاڵ كرا.
له رووجه‌سته‌ییه‌وه كریستیانۆ ئاماده‌تره
كریستیانۆ له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ربینرا و 5 جار تۆڕی یانه باڤارییه‌كه‌ی هه‌ژاند، له به‌رامبه‌ردا لیۆنێل مێسی نه‌یتوانی له چامپیۆنزلیگ یانه‌كه‌ی له چنگی یوڤێنتۆس رزگار بكات، ته‌نانه‌ت به درێژایی 180 خوله‌ك نه‌یتوانی نه گۆڵێك و نه ئه‌سیستێك بكات.
ریال خزمه‌تی كریستیانۆ و مێسی خزمه‌تی بارسێلۆنا ده‌كات
به‌رده‌وام میدیاكان ئه‌م راستییه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر راهێنه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ریال مه‌درید بكات، سه‌رجه‌م یاریزان و پلانه‌كانی بۆ كارپێكردن و ده‌ركه‌وتنی كریستیانۆ داده‌رێژێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه مانه‌وه‌ی بێنزێما له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا بۆ خزمه‌تی كریستیانۆیه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بۆ مێسی و بارسێلۆنا ته‌واو جیاوازه.
له بارسێلۆنا، مێسی بۆته خاڵێكی به‌هێز بۆ گونجاندانی سواێز و نێیمار، هه‌ڵبه‌ت مێسی ئه‌ركی هاوكارییكردنی به‌رگری و دابه‌شكردنی تۆپه‌كانیشی له ناوه‌ڕاستی یاریگه له‌سه‌رشانه.
بارودۆخی ئێستای هه‌ردوو یانه
ریال مه‌درید ماوه‌یه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان ئاستی جێگیر بووه، یانه‌كه‌ش به‌هۆی سیستمی نۆره‌ی یاریزانان كه‌متر تووشی شه‌كه‌ت و هیلاكی بوونه، ئه‌مه‌ش به سوودی كریستیانۆ ئه‌مشه‌و ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام بارودۆخه بۆ بارسا ته‌واو جیاوازه، ئاستی یانه‌كه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه له هه‌ڵشكان و داكشاندایه، بڕیاری وازهێنانی ئێنریكی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بارسا له كێشه‌دایه، ئه‌م گرفتانه‌ش به زیان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مشه‌وی مێسی ده‌شكێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 21: 45 خوله‌ك، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، كلاسیكۆی ژماره 266 له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ڕێوه بچێت.
.jpg)