به وێنه.. شاراپۆڤا جوانتر بووه
ماوه‌ى سزادرانيشى له 26ى ئه‌م مانگه كۆتايى دێت.
K24 – هه‌ولێر:
كچه ياريزانى به‌ناوبانگى رووسيا ماريا شاراپۆڤا، ئاهه‌نگى 30يه‌مين ساڵى له‌دايكبوونى گێڕا و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و ميدياى رووسيا بڵاوى كردوونه‌ته‌وه، شاراپۆڤا جوانتر بووه. به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ختى نه‌بوو، به هۆى سزادرانييه‌وه نه‌يتوانى به‌شدارى له هيچ پاڵه‌وانێتييه‌كى وه‌رزشى بكات و ماوه‌ى سزادرانيشى له 26ى ئه‌م مانگه كۆتايى دێت.