ھێزەكانی پێشمەرگە یەكدەخرێنەوە
بەھاوكاری راوێژكارانی ئەمریكی و ئەڵمانی و بەریتانی پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت
K24 - سلێمانی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكی، ئه‌ڵمانی و به‌ریتانی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده ده‌كه‌ن كه سه‌ر به یه‌كێتی و پارتین و به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70 ده‌ڵێت: به‌م نزیكانه سوپایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووی مه‌شق پێكراو دروست ده‌بێت.