نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان به‌رز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
دوای دابه‌زینی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، جارێكی دیكە له بازاڕه جیهانییه‌كان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
به‌كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مریكا و سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك له درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌جۆرێك له دواین ئاڵۆگۆڕی بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان كردووه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 52 دۆلار و 85 سه‌نت و نرخی نه‌وت خاوی ئه‌مریكاش دوای به‌رزبوونه‌وه‌شی، كەچی هێشتا له ژێر 50 دۆلار ماوه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی نه‌وت گه‌یشته نزمترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگی رابردوودا.