یاریزانێك: من له ماڕادۆنا، مێسی و نێیمار باشترم
رۆماریۆی به‌رازیلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماڕادۆنا به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیال له مێسی باشتره، ده‌شڵێت: به‌ڵام من له هه‌ردووكیان باشترم.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 26 نیسانی 2017، رۆماریۆی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: مێسی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ناوی بچێته مێژووی باشترینه‌كانی جیهان، پێویسته ناسناوی مۆندیال بباته‌وه.
رۆماریۆی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا له باشترینه‌كان ئاماژه‌ی به نێوی كریستیانۆ نه‌كردووه، زیاتر ده‌ڵێت: ماڕادۆنا به‌هۆی بردنه‌وه‌ی مۆندیال له مێسی باشتره، به‌ڵام من له نێو ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر له هه‌ردووكیان باشترم، ته‌نانه‌ت له نێیماری هاونیشتیمانیشم
ئایا مێسی به تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ی له كلاسیكۆ، شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌مساڵه؟ له‌مباره‌یه‌وه رۆماریۆ به نه‌خێر وڵامده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: كه‌سێك شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بێت، نێیماره، چونكه ئه‌و یاریزانه ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌یه.
رۆماریۆی51 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ڤاسگۆ دی گاما، فلامینگۆ، فلۆمێنزی به‌رازیلی و بارسێلۆنا و ڤالێنسیای ئیسپانیا و ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ناسناوی مۆندیالی 1994 به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ دوو جامی كۆپائه‌مریكا و مێدالیای زێریشی له ئۆڵمپیكی سیئۆلی 1988 بردۆته‌وه.
