نهێنییه‌كی سه‌یر له كلاسیكۆ له نێوان هانده‌رانی ریال و بارسا ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ری بارسێلۆنا له یاری كلاسیكۆ، به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی تووشی شۆك كردووه، دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا نهێنی زیادبوونی ژماره‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنایان ئاشكرا كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 نیسانی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ریال مه‌درید به نرخێكی گرانتر بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگه‌یان به هانده‌رانی بارسێلۆنا فرۆشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن له نێو هانده‌رانی ریال مه‌درید دانیشتوون، هه‌ندێك له هانده‌رانی بارسا به درێسی ریال مه‌درید هاتوونه‌ته‌ژووه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ گۆڵه‌كه‌ی مێسی له دوایین ساتی یارییه‌كه كۆنترۆڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه و ئاهه‌نگیان گێراوه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی به‌رپرسان و رێكخه‌رانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ.
له هه‌ر یارییه‌كی فه‌رمی ژماره‌یه‌ك كورسی سنووردار بۆ هانده‌رانی تیپی میوان ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ زیادبوونی ژماره‌ی هانده‌رانی بارسا به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی تووشی نیگه‌ران كرد، دواتر ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م هانده‌رانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به نرخێكی گران بلیتی چوونه ژووره‌وه‌ی نێو یاریگه‌یان له هانده‌رانی ریال مه‌درید كڕیوه.