یاریزانێك: ده‌بێت ریال مه‌درید له لالیگا بێهیوا بكه‌م و ناسناوه‌كه راده‌ستی بارسێلۆنا بكه‌م
ساندرۆ رامیرێز یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی مه‌له‌گا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌بێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه خزمه‌ت به بارسێلۆنا بكه‌م و زیانێكی گه‌وره له ریال مه‌درید بده‌م.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 26 نیسانی 2017، ساندرۆ رامیرێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی مه‌له‌گا دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر گرنادا دوو گۆڵی تۆمار كرد و 3 خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی راگه‌یاند كه له ئێستاوه بیر له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی ماله‌گا له دوایین یاری وه‌رزی ئه‌مساڵی له لالیگا له نێو یاریگه‌ی خۆی له 21ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی رۆزالیدا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه، ساندرۆ رامیرێز كه له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌م یارییه ناسناوه‌كه له ریال مه‌درید وه‌ربگرینه‌وه و راده‌ستی بارسێلۆنای بكه‌ین.
ساندرۆ رامیرێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا، سه‌ره‌تا له تیپی لاس پاڵماسی شوێنی له دایكبوونی ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له 2009 بۆ ریزه‌كانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، هاوینی رابردوو له بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به ماله‌گا كرد و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی مه‌له‌گای كرد و گۆڵێكی تۆمار كرد و شكستی به بارسێلۆنای پێشووی هێنا، ئه‌م وه‌رزه‌ش 7 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.
