خانمه شۆخه‌كه‌ی رووسیا گه‌ڕایه‌وه
دوای 15 مانگ دابڕان ئه‌مرۆ یه‌كه‌م یاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات
شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی دوای 15 مانگ دابڕان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یاریی خۆی له پاڵه‌وانییه‌تی شتوتگارت ئه‌نجام ده‌دات.
شاراپۆڤا به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی مێڵدۆنیۆم له پاڵه‌وانییه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ی 2016، كه ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌خه‌كراوه، بۆ ماوه‌ی 24 مانگ سڕكرا، به‌ڵام دواتر سزاكه‌ی بۆ 15 مانگ كه‌مكرایه‌وه.
شاراپۆڤای 30 ساڵ، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌خت له ده‌رگاری پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی شتوتگارت ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان و یه‌كه‌م یاریی خۆشی به‌رامبه‌ر رۆبێرتا ڤینچی ئیتاڵی ئه‌نجام ده‌دات.
شۆخ و شه‌نگه رووسیه‌كه پێشتر 5 جار ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تیه گه‌وره‌كانی بردۆته‌وه و له مانگی داهاتووش به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی مه‌درید و رۆما ده‌كات.