به وێنه... فێستیڤاڵی رۆژی شای هۆڵه‌ندا
"جه‌ژنێكی نیشتیمانییه و بۆ ئاهه‌نگه‌كان هه‌ر ساڵه‌ی شا ده‌چێته شارێكی هۆڵه‌ندا"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 27 / نیسانی هه‌موو ساڵێك له هۆڵه‌نداو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپا، به‌بۆنه‌ی رۆژی شای هۆڵه‌ندا، فێستیڤاڵێكی سه‌رانسه‌ری بۆ شای هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵه‌كه بۆ رێزگرتنه له شای هۆڵه‌نداو جه‌ژنێكی نیشتیمانییه له هوڵه‌ندا، هه‌روه‌ها له‌و وڵاته و كۆراساو و سانت مارتینیش له ئه‌وروپا ئه‌و رۆژه ده‌كرێته جه‌ژنێكی نیشتیمانیی و پشووی فه‌رمی و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
ئه‌مساڵ شا ئه‌لیكسانده‌ر بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆژه ده‌چێته شاری تیلبۆرگی هۆڵه‌ندا و تیمی ئۆفیسی ئه‌وروپای كوردستان24 به‌شداری ئه‌و ریورهسمهن و چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه رووماڵ ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2013 وه شاژن "بێیاتریكس" بڕیاریدا ته‌ختی شاهانه جێبهێڵێت و ئه‌لیكسانده‌ری كوڕی بچێته شوینه‌كه‌ی و رۆژی 27 / نیسانی رۆژی له دایكبوونی پادشا كرایه رۆژی شا.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه له سه‌رده‌می شاژن "جۆلیان"ـه‌وه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. جاران هۆڵه‌ندییه‌كان له‌م رۆژه‌دا گوڵی ره‌نگاوره‌نگ و تایبه‌تیان ده‌برد بۆ شاژن و به‌رده‌رگا و پلیكانه‌كانی كۆشكیان ده‌ڕازانده‌وه و خێزانی شا له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی كۆشكی "سۆیسدهیك" پێشوازییان له خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد.
به‌ڵام دواتر شاژن "بیاتریكس" سه‌ردانیكردنی شاره‌كانی هۆڵه‌ندای كرده نه‌ریتێك و هه‌ر ساڵه‌ی له شارێك پێشوازییان له خه‌ڵكی ده‌كرد. پاش ئه‌وه‌و تا ئێستاش شا ئه‌لیكسانده‌ر و خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و كلتوره و به مه‌راسیمی تایبه‌ت، هه‌ر ساڵێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شارێكی هۆڵه‌ندادا ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌ن: سامان عه‌لی و پشتیوان جاف
ئۆفیسی ئه‌وروپا
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)