رووبه‌ری زه‌وی داچێندراو به‌ گه‌نم زیادی كردووه‌

K24 - سلێمانی

بەپێی نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 3 ملیۆن و 552 ھەزار دۆنم زەوی لە ھەرێمی کوردستان بەگەنم چێنراوە، پێشبینی دەکرێت بەرھەمەکەی ملیۆنێک و 673 ھەزار تۆن بێت، لەو رێژەیەش زیاتر لە 500 ھەزار تون بەرھەمی پارێزگای سلێمانی دەبێت، لە کاتێکدا تەنھا پێنج سایلۆ لەم پارێزگایەدا ھەیە و نزیکەی 150 ھەزار تۆن گەنم ھەڵدەگرێت.