لختنشتاین.. ئه‌و وڵاته‌ی جه‌نگ ناناسێت
80 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی جه‌نگ كرد و 81 سه‌رباز گه‌ڕانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میرنشینی لختنشتاین، ده‌كه‌وێته دۆڵی راین راین و له‌سه‌ر رووباری راینه، دراوسێی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سویسرا و نه‌مسایه.
زمانی فه‌رمی میرنشینه‌كه، ئه‌ڵمانییه و دانیشتووانه‌كه‌ی له ساڵی 2010، 35 هه‌زار كه‌س بوون، رووبه‌ری ئه‌و وڵاته بچووكه ئه‌وروپییه‌ش، 160 كیلۆمه‌تر دووجایه.
لیختنشتاین به‌وه ناسراوه، كه یه‌كێكه له وڵاته ئاشتیخوازه‌كان و ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیش به‌شداری نه‌كردووه.
پێشتر به‌شێك بووه له ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی، به‌ڵام شوێنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستراتیژی نه‌بووه و هیچ رۆڵێكی ستراتیژی له شه‌ڕه‌كانی ئه‌وروپا نه‌بووه، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
دواتر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ك كڕاوه‌ته‌وه و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه نراوه.
دوایین جه‌نگ كه سوپای ئه‌و وڵاته به‌شداری كردبێت، له ساڵی 1886دا بووه، كاتێك 80 سه‌رباز ره‌وانه‌ی جه‌نگه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئه‌ویش به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك و به‌بێ برینداربوونی ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازیش له‌و 80 سه‌ربازه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان ژماره‌یان زیاد ده‌بێت و ده‌بنه 81، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكی ئیتاڵی ده‌بێته هاوڕێیان و حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وان بچێته‌وه و له لیختنشتاین ژیان به‌سه‌ر ببات.
ئێستا ئه‌و میرنشینه هیچ سوپایه‌كی فه‌رمی نییه و پۆلیس سه‌رپه‌رشتی كاره ئه‌منییه‌كان ده‌كات، له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگیش، سوپای سویسرا پارێزگاری لێده‌كات.
پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڤادوزه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین شاری شانه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی میرنشینه‌كه.
