لە ئوكرانیا بۆ پێدانی مووچەی خانەنشینان داوای بە یاساییكردنی "له‌شفرۆشی" ده‌كرێت
له‌شفروشی، گازینۆیهكان و بازرگانی ماریوانا له ژێرزه‌مینه‌كاندا بەڕێوەدەچن و باج ناده‌ن
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری بێمه‌ی فیدراڵی ئوكرانیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سندووقی خانه‌نشینی داوا ده‌كات، له‌شفرۆشی و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چالاكی گازینۆیهكان بە یاسایی بكرێن.
سپوتنیك بڵاویكردوه، گالینا تریتیكۆڤا له‌م باره‌وه گوتوویەتی "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئوكرانیا ئیراده‌ی هه‌بێت، ده‌توانێ یارمه‌تی سیسته‌می خانه‌نشینی بدات".
گوتیشی "چه‌ندینجار بیستوومه، بۆ ئه‌م كاره بودجه‌ی پێویست نییه. ده‌توانین بەھۆی به یاساییكردنی ئه‌و به‌شانه‌ی بۆ حكومه‌ت هیچ داهاتێكیان نییه، داهاتێك بۆ حكومه‌ت زیاد بكه‌ن. به یاساییكردنی له‌شفروشی، گازینۆیهكان و چاندن و فرۆشتنی ماریوانا ده‌توانین داهاتێك به‌ده‌ست بێنین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئوكرانیا له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ته‌واوی ئه‌و بازرگانییانه، له ژێرزه‌مینه‌كاندا چالاكن و باجیش ناده‌ن".