وه‌زاره‌تی دارایی لیستی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌

مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌ و تا 31ی ئایار/ مایۆ، مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.

لیسته‌ نوێیه‌كه‌، به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1-ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌رواری  7-8/5/2017 مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

2-ڕۆژانى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 9-10/5/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

3-ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 11/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

4-ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 14-15/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

5- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 16/5/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.

6- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 17-18/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- فه‌رمانده‌ى  پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى

- فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن

- ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

7- ڕۆژى  یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 21/5/2017، مووچه‌ى مانگى  3ى ساڵى 2017 ى و ده‌زگاى گشتى ئاسایش و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.

8- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 22/5/2017، مووچه‌ى مانگى  3ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

9-ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 23/5/2017، مووچه‌ى مانگى  3ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

10- ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 24-25/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3 ى ساڵى 2017 ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ  و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌كرێت.

11- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 28/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.

12- ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 29/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى كاره‌با

- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

- وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

- وه‌زاره‌تى پلان دانان

- وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

- دیوانى چاودێرى دارایی

- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

- ده‌سته‌ى ژینگه‌

- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

13- ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 30/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 - وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

- مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

14- ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 31/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تى داد

-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

  • -سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران