بێکام دواى ياريگاكان هۆڵه‌كانى سينه‌ما داگير ده‌كات
به‌هۆى گێڕانى رۆڵى پاڵه‌وانى فيلمى "کینگ ئارثەر"
K24 – هه‌ولێر:
دەڤید بێکام ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ، به‌هۆى گێڕانى رۆڵى پاڵه‌وانى فيلمى "کینگ ئارثەر" ده‌بێته ئه‌ستێره‌ى جيهانى سينه‌ما و ناوبانگى سنوورى ياريگاكان به‌ره‌و هۆڵه‌كانى سينه‌ما تێده‌په‌ڕێنێت.
رۆژی هەینی 28ى ئازارى 2017 دەڤید وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوکردەوە.
له وێنه‌كه‌دا دەڤید وه‌ك كاره‌كته‌رى فيلمى کینگ ئارثەر "ئەفسانەی شمشێر" له رۆڵى جەنگاوەرێكى دێرين ده‌ركه‌وتبوو.
ئه‌و وێنه‌يه ملیۆنان لایکی لەسەر کرا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیداهێنا.
.png)
له نوێترين لێدوانيدا دەڤید بێکام، نهێنی وێنەی جلە زرێداره‌كه‌ى و شمشێرەکەی دەستی و هۆکاری برینەکەی رووخساری ئاشکرا كرد.
بێكام رايگه‌ياند، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە فیلمی کینگ ئارثەر رۆڵی سەرەکی دەبینێت.
.png)
ناوه‌ڕۆكى فيلمه‌كه باسى ئه‌فسانه‌ى پاشايه‌كى ئينگلته‌را ده‌كات.
ئەفسانەکە دەچێتەوە سەر ئەوەی تەنها پاشای راستەقینەی ئینگلتەرا دەتوانێت شمشێرەکەی "ئێکسکالەبە"ـی کینگ ئارثەر ئازاد بکات.

لە بەشێکی فیلمەکە دەڤید بێکام هەوڵدەدات شمشێرەکە لە نێو بەردێک دەربهێنێت، بەڵام شکستده‌هێنێت، بۆیە تەنها خاوەنی راستی شمشێرەکە دەتوانێت کارەکە ئەنجامبدات.
بێکام لەدوای چەن ساڵێك له ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى ئه‌و فيلمه قسە بۆ رۆژنامەکان دەکات و ئاواتی خۆی بۆ کارە نوێکەی ئاشکرا دەکات.

له‌و باره‌يه‌وه بێكام گوتى: "زۆرێك لە وەرزشوانە ناودارەکانی ديكه، هەوڵیانداوە بوار بۆ خۆیان بڕەخسێنن لە ئەنجامدانی کاری سینەمای و شانۆدا، بەڵام زۆربەیان شکستیانهێناوە".
گوتیشی: "دەزانم ئەو پیشەیە قورسە. کەسانی شارەزا و رێککاری زۆریشی پێویستە. بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکانم هەوڵدەدەم".

كاره‌كانى فيلمه‌كه ته‌واو بوونه و بڕياره له ١٩ـی ئەم مانگەدا، كينگ ئارثه‌ر له سه‌ر سكرينى سينه‌ماكانى بريتانيا نمايشبكرێت.


سه‌رچاوه: ده‌يلى مێل
و: هاوڕێ دڵشاد