نهێنی "تاڤگه‌ی خوێن" ئاشكرا ده‌بێت
سه‌ده‌یه‌ك زیاتره به نه‌زانراوی ماوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانای جیۆلیۆجی، توانیویانه شیكردنه‌وه بۆ هۆكاری ره‌نگی سووری "تاڤگه‌ی خوێن" بكه‌ن كه له جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی هه‌ڵده‌قوڵێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه گۆڤاری "Journal of Glaciology" بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، زانایان به به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به هه‌ڵكۆڵین، گه‌یشتوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه.
زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاوه‌ی له ژێر ئه‌و چینه به‌سته‌ڵه‌كاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیۆنان ساڵ به‌ر له ئێستا.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سووری ره‌نگی ئاوه هه‌ڵقوڵاوه‌كه، كه به‌و هۆیه‌وه به "تاڤگه‌ی خوێن" ناوده‌برێت، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگی ئاوه‌كه به‌هۆی بوونی ئۆكسیداتی ئاسن بووه‌ته سوور.
ئه‌و زانایانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه پێچه‌وانه بنه‌ماكانی فیزیا، ئه‌و ئاوه له پله‌ی گه‌رمی ژێر سفر، واتا پله‌ی به‌ستان، هه‌ڵده‌قوڵێت.
"تاڤگه‌ی خوێن" ده‌كه‌وێته لێواری رووباره به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ماكموردۆی ڤیكتۆریا، له رۆژهه‌ڵاتی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی "ئه‌نتاركتیكا".
بۆ یه‌كه‌مجار تاڤگه‌كه له‌لایه‌ن تۆمار گریفیس تایلۆر له ساڵی 1911 دۆزرایه‌وه، ئه‌وكات زانایان پێیان وابوو، هۆكاری ره‌نگی سووری ئاوه‌كه، بوونی جۆرێك قه‌وزه‌ی تایبه‌ته و به‌و هۆیه‌وه ره‌نگه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت.