به‌ ڤیدیۆ.. كاریله‌یه‌ك هۆگری ئه‌م خێزانه‌ ده‌بێت

وه‌كو ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی خۆیان چاوی لێده‌كه‌ن و به‌خێوی ده‌كه‌ن

K24 - حاجى ئۆمه‌ران:

خێزانێکی دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران کاریلەیەک وەک مناڵەکانیان بەخیودەکەن، کاریلەکە ھۆگری ئەوان بووەو ئەوانیش خۆشەویستی زۆریان بۆ ئەوئاژەڵە بچوکە ماڵیە ھەیە.

خێزانێکی دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران کاریلەیەک وەک مناڵەکانیان بەخیودەکەن، کاریلەکە ھۆگری ئەوان بووەو ئەوانیش خۆشەویستی زۆریان بۆ ئەوئاژەڵە بچووکە ماڵیيە ھەیە.

ئەم کاریلەیەیە ناوی قەیسيیە و خیزانێکی نیشتەجێی شارەدێی حاجی ئۆمەران بەخێوی دەکەن.

قەیسی  ‌تەمەنی زۆر بچووکە، بەڵام ئەو خێزانەی خاوەنداریەتی دەکەن خۆشەویستی زۆریان بۆی ھەیە، بەجۆرێک وەک مناڵەکانیان خۆشیان دەوێت و شەوانەش لەگەڵ خۆیان و لەنێوماڵەکەیان دەیخەوێنن.

مناڵەکانی ئەو خێزانەش وەک یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەیان مامەڵە لەگەڵ ئەو کاریلەیە دەکەن و پەیوەندی زۆرباشیان لەگەڵ قەیسی ھەیە.

قەیسی ئێستا تەمەنی دوومانگەو خواردنی سەرەکی شیرە، بەڵام لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی، پیویستی بەخواردنی وەک گیاو جۆو ئەو خواردنانە دەبێت کە ئاژەڵ پێویستیەتی، بەڵام ‌ ئەو خێزانە لەئێستاوە پلانیان بۆ قۆناغی گەورەبوونی ئەو کاریلەیە داناوەو مەبەستیانە بۆ ھەمیشە لەگەڵ ئەوان ژیان بەسەرببات.