"نۆڕینگه تایبه‌تییه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك داخراوه"
تا ئێستا مه‌لا عه‌لی ئازاد نه‌كراوه
k24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی شەوی رابردوو مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, له ماڵه‌كه‌ى خۆى له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستگيركرا. رایگه‌یاند ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌رده‌وامی به "چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی ده‌دات، به‌ڵام ئێستا "نۆڕینگه تایبه‌تییه‌كه‌ی" داخراوه".
پاش ده‌ستگیركردنیشی مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, رایگه‌یاندووه:"ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پێشتر 65 جار به هۆى سكاڵايى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستييه‌وه چووه‌ته به‌رده‌م دادگا.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان24 كه‌وتووه ئێستا "نۆڕینگه تایبه‌ته‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك" داخراوه‌و جگه له ده‌ستگیركردنی خۆی نۆڕینگه‌كه‌یشی له رووی ئه‌و كه‌سانه داخراوه كه رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئازاد نه‌كراوه و هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیش راینه‌گه‌یاندووه, بۆچى له دره‌نگانى شه‌ودا ده‌ستگيركراوه، هه‌ر چه‌نده پێشتر لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى ناوبراويان رانه‌گه‌ياندبوو، به‌ڵام به گویره‌ی زانیارییه‌كان ، پاش ده‌ستگیركردنی گوازراوەتەوە بۆ شاری دھۆك.
.jpg)
.jpg)
.jpg)