سیاسییه‌كی ناوداری عێراقی له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند" سیاسی ناسراوی عێراقی "عه‌دنان دلێمی" له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
سه‌رچاوه‌كه گووتی" ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی پێشووی "وه‌قفی سونی" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دواییكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێت" عه‌دنان دلێمی" دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.
عه‌دنان دلێمی، ساڵی 1932 له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق له دایكبووه و ماوه‌ی 50 ساڵ له بواری خوێندن خزمه‌تی كردووه و نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه له كۆلیژی ئادابی زانكۆی به‌غدا بووه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی (به‌ره‌ی ته‌وافوقی عیراقی) بووه و پۆستی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سونیشی وه‌رگرتووه.