ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبوو
عه‌مید كاوه تۆفیق ئامر لیوای پێنجی شاره‌زۆر و پاسه‌وانێكی به سووكی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌بایه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5 ئایاری 2017 له باشووری خورماتوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێڵێكی لیوای پێنجی شاره‌زۆری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌فسه‌رێك شه‌هیدبوو.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر حه‌وتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی روویدا و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌مید كاوه تۆفیق ئامر لیوای پێنجی شاره‌زۆر له گوندی زه‌رگه‌ی باشووری خورماتوو كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه نه‌قیب جه‌مال فاتح ئه‌حمه‌د شه‌هید بوو و عه‌مید كاوه و پاسه‌وانێكی به سووكی برینداربوون.

