په‌كه‌كه شه‌ڕ له دژى هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌يه‌نێت
ره‌زا ئاڵتون: "هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر ناوه‌نده ئابوورييه‌كان"
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) هێرشێكى توند ده‌كاته سه‌ر پارتى ديموكراتى كوردستان و راشيده‌گه‌يه‌نێت له‌مه‌ودوا ئه‌وان هيچ سنوورێك ناناسن و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر پێگه‌كانى توركيا له هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌يمانه‌كانى, كه پارتى ديموكراتى كوردستانه.
ره‌زا ئاڵتوون, ئه‌ندامى كۆنسهى به‌ڕێوبه‌رى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه), له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى فورات نيوزى سه‌ر به په‌كه‌كه, رايگه‌ياند, له‌مه‌ودوا باشوورى كوردستان به گۆڕه‌پانى شه‌ڕى خۆيان ده‌زانن و په‌يوه‌ندى باشى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كه‌نه بيانوو بۆ هێرشكردن و ده‌ڵێت: ئيتر شه‌ڕێكى به‌رفراوان له دژى توركيا راده‌گه‌يه‌نين كه هه‌رێمى كوردستانيش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵايه‌ى په‌كه‌كه, كه به لێدوانه تونده‌كانى دژى پارتى ناسراوه ده‌ڵێت: په‌كه‌كه تا ئێستا نه‌يويستووه شه‌ڕ له هه‌رێمى كوردستان بكات, به‌ڵام ئێستا رێگه‌ى به‌رده‌ممان كراوه‌يه, چونكه توركيا هيچ سنوورێك ناناسێت له بۆردومانكردنى گه‌لى كورد, بۆيه ئێمه‌ش هێرشدهكهينه سه‌ر پێگه‌كانى توركيا له باشوورى كوردستان و هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێته مه‌يدانى شه‌ڕى ئێمه و هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر پێگه ئابوورييه‌كان (مه‌به‌ستى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه بۆ توركيا).
پارتى كرێكارانى كوردستان پێشتريش هێرشيكردبووه سه‌ر بۆرييه نه‌وتييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا و زيانێكى چه‌ندين مليۆن دۆلارى له ئابوورى هه‌رێمى كوردستان داوه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵايه‌ى په‌كه‌كه, پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سهفيرى لوبنانى رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ئازادى به گرنگتر له سه‌ربه‌خۆيى ده‌زانن. بڕوايان وايه كه له رێگه‌ى ديموكراتيزه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌توانرێت هه‌مووان به مافه بنچينه‌ييه‌كانى خۆيان بگه‌ن. هه‌ربۆيه له برى سه‌ربه‌خۆيى و جيابوونهوه له توركيا، كار بۆ ديموكراتيزه‌كردنى توركيا ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ديش رايگه‌ياندبوو، په‌كه‌كه وه‌فاداره به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ى ديمه‌شق له رابردوودا بۆ ئه‌وانى كردووه.
له باره‌ى ده‌وڵه‌تى كورديشه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه كه رۆژنامه‌ى سه‌فير به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى په‌كه‌كه و يه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى پارته‌كه‌ى ناساندبوو, دژايهتى بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌ربڕى بوو و رايگه‌ياندبوو, دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى زيادبوونى كێشه‌يه‌كى ديكه‌يه.