نه‌وت نزمترین نرخی 5 مانگی رابردووی تۆماركرد
نه‌وت خراپترین هه‌فته‌ی ئه‌مساڵی تێپه‌ڕاند
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌رده‌وامه له دابه‌زین ئه‌مڕۆش نزمترین نرخی پێنچ مانگی رابردووی تۆماركرد‌و نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 48 دۆلار.
به‌كاریگه‌ری زیادبوونی نه‌وتی یه‌ده‌گ كراوی ئه‌مریكا و زیادببوونی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو نه‌وت 3% نرخه‌كه‌ی له ده‌ستداو بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی له وه‌ته‌ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، به جۆرێك نرخی نه‌وتی برێنت بۆ 48 دۆلار‌و 12 سه‌نت دابه‌زی ونه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش هاته‌وه ژێر45 دۆلاری ئه‌مریكی.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت سه‌رقاڵی درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپیكن به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كان.