180هه‌زار ئۆتۆمبێلی له پایته‌خت كه‌م دەكرێتەوە
پیسبوونی ژینگه‌ی پایته‌خت گه‌یشتووه‌ته لوتكه
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی چین به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای شاره‌كه له چوار مانگی رابردوودا 180 هه‌زار له به‌یجینی پایته‌ختی ولاته‌كه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی ژینگه‌ی چین رایگه‌یاندووه، ئاستی پیسبونی هه‌وای شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته لوتكه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی هه‌واش زۆربونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه له‌و شاره‌دا.
نوسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه 5 ملیۆن و 700 هه‌زار ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كانی به‌یجین پایته‌ختدا ده‌سورێنه‌وه و به‌رپرسن له‌سه‌دا 60ی پیسبوونی هه‌وای شاره‌كه، به‌ڵام تا كۆتایی ئه‌مسال 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه‌مبكه‌نه‌وه.