منداڵانی مووش كوێستانەكان پڕ دەكەن لە ئاواز
K24 - ھەولێر
قوتابیانی ناوەندی گمگمی سەر بە مووشی باكووری كوردستان لە رێگەی دەبە و تەشتی ئاو، فێری ریتم و گۆرانی گوتن دەبن، بەڵام لە رێگەی كەمپەینێكەوە میوزیك ژهنهكانی توركیا ژمارەیەك ئامێری میوزیكیان بۆ دابین دەكەن و ئێستاش وەك تیپێكی ئۆركێسترا كاردەكەن، چیرۆكی پێكھێنانی ئەو تیپەبووە ھۆی ئەوەی لە فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵ بانگھێشت بكرێن.
ئەوان ھێندە ئارەزووی ئامێرە میوزیكیەكانن لە كاتی كاركردن و لەوەڕاندنی مەڕ و بزنەكانیش ھەر خەریكی ژەنین و كوێستانەكان پڕ دەكەن لە ئاواز.