گه‌نجێك داوا ده‌كات كه‌سوكاری ئه‌م گه‌نجه كورده له ره‌وشی كوڕه‌كه‌یان ئاگادار بكرێنه‌وه
گه‌نجه‌كه ره‌وشی ده‌روونی خراپه و توانای ده‌ربڕینی نییه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كورد به ناوی "رێباز قه‌ره‌داخی" له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆناوه ڤیدیۆیه‌كی تۆماركردووه‌و تێیدا گه‌نجێك ده‌رده‌كه‌وێت كه توانای ده‌ربڕین و قسه‌كردنی نییه و به گوێره‌ی قسه‌كانی رێباز، ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی ناوچه‌ی بادینانی باشووری كوردستانه و ماوه‌یه‌كه له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانه‌و كه‌سوكاری هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌یه‌وه نییه. بۆیه ده‌یه‌وێت به رێگه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه كه‌سوكاری له حاڵی ئه‌و گه‌نجه ئاگاداربكاته‌وه.
رێباز، زانیاری زیاتری بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 باسكرد‌و گووتی" من له رێگه‌ی كورده‌كانی ئه‌سیناوه له ره‌وشی ئه‌و گه‌نجه ئاگادار بووم و زۆربه‌ی كاته‌كان له ناوچه‌ی "ئامۆنیا"ـی پایته‌ختی یۆنانه و خه‌ڵكی هاوكاری ده‌كه‌ن و خۆراكی ده‌ده‌نێ و به‌رده‌وام به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ده‌روونییه‌ی تێیكه‌وتووه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه و توانای قسه‌و ده‌ربرینی ئاسایی نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها رێباز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه پێشتر خێزانی برایه‌كی خۆی له كه‌مپێكی یۆنان سووتاون و خه‌ڵكی هاوكاریی ئه‌وانی كردووه له‌و كێشه‌یه‌دا، بۆیه به بینینی ئه‌و گه‌نجه كورده، ته‌نها ویستوویه‌تی خزمه‌تێكی كه‌سوكاری گه‌نجه‌كه بكات و ئه‌ویش به هاوكاریكردنی كه‌سوكاره‌كه‌ی له مان و دۆخی كوڕه‌كه‌یان ئاگادار بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه، هاوڕێیه‌كی خۆیشی ماوه‌ی 6 ساڵ ده‌بێت هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تا ئیستا بێ سۆراخه و كه‌سوكاره‌كه‌ی هیچ هه‌واڵێكی نازانن، بۆیه پێی وایه له‌وانه‌یه كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ش رووبه‌ڕووی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه بووبنه‌وه.
چه‌ندین ساڵه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی كورد كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن و له‌و رێگایه‌شدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و گه‌نجانه رووبه‌ڕووی مه‌رگ و بێ سه‌روشوێن بوون بوونه‌ته‌وه و وه‌ك رێباز ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ش حاڵی یه‌كێكی دیكه له‌و گه‌نجانه‌یه كه ئێستا له یۆنانه و كه‌سوكاریشی هه‌واڵی نازانن".