پێنتاگۆن: له سنوورى كه‌ركووك داعش په‌لامارى راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكاى داوه
كه هه‌موو هه‌وڵێكيان به چڕى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنى داعش كه بووه‌ته مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له ناوچه‌كه و جيهاندا.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا، دانى به‌وه‌دا نا چه‌كدارانى داعش له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر سهربازگهيهك كه راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكاى تێدا بووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، داعش هێرشيكردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌يه‌كى پێشمه‌رگه و راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك و هيچ زيانێكى گيانى به‌ر راوێژكارهكانيان نه‌كه‌وتووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه, كه هه‌موو هه‌وڵێكيان به چڕى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنى داعش كه بووه‌ته مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له ناوچه‌كه و جيهاندا.
پێشتر رۆيته‌رز له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منييه‌وه بڵاويكرده‌وه, كه دوو چه‌كدارى خۆكوژى داعش خۆيان به ده‌روازه‌ى بنكه‌ى "K 1" له پارێزگاى كه‌ركووك ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه 3 له په‌لامارده‌ره‌كان له لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه كوژراوون.
رۆيته‌رز ئاشكراشيكردبوو، له‌و په‌لاماره‌ى داعشدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هيد و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ش بريندار بوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، RT
و: ئ.ه