لوك ئۆیڵ 65 بیری نه‌وتی له عێراق لێده‌دات
"ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و بیرانه ده‌گاته 50 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه"
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی وه‌به‌رهێنانی زیاتر له كه‌رتی نه‌وتی عێراقدا ده‌كات و بۆ ئه‌مساڵیش ده‌یان بیری نوێی نه‌وت لێده‌دات.
به گوێره‌ی پلانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی، لەماوەی ئەمساڵدا و له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراقدا، 65 بیری سەرەتایی بۆ زانینی ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی لێده‌درێن تاوه‌كو دواتر بكرێنه بیری ده‌رهێنانی نه‌وت.
به گوێره‌ی به‌رپرسانی پارێزگای زی قار، ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و بیرانه ده‌گاته پەنجا هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
كۆمپانیا روسیه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ر گه‌رمی فروانكردنی رووبه‌ری كاره‌كانیانن، تاوه‌كو سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وه‌رگرن.