وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، خانەنشینان ئاگادار دەكاتەوە پێویستە لە وادەی دیاریكراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بکەن بۆ وەرگرتنی بایۆمەتری تایبەت بە مووچەكانیان.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "دوا ئاگاداری بۆ ئەو خانەنشینانەی کە تاکو ئێستا ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، پێویستە تا بەرواری 20/5/2017، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی بایۆمەتری تایبەت بە مووچەکانیان و خۆ تۆمارکردن لەو سیستەمە".