مێسی پێویستی به بارسێلۆنایه یان به پێچه‌وانه‌وه؟
مێسی له ماوه‌ی یاریكردنی له یانه‌ی بارسێلۆنا 10 ناسناوی كه‌سی بۆ خۆی بردۆته‌وه، له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دره‌وشایه‌وه و بووه یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مێسی له بارسێلۆنا نه‌با، ئه‌و پێگه و ئه‌نجام و ئاسته‌ی ئێستای ده‌بوو، ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن كه‌سێكی دیاری نێو یانه‌ی بارسێلۆنا وهڵامدهدرێـتهوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئایاری 2017، كارلۆس ریكساچ یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر مێسی له بارسێلۆنا نه‌با، هه‌رگیز به‌و شێوه‌ی ئێستا نه ده‌دره‌وشایه‌وه و ئه‌و پێگه و ئاسته‌ی ئێستای نه‌ده‌بوو.
كارلۆس كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بارسێلۆناش بووه، ده‌شڵێت: مێسی ئه‌گه‌ر له یانه‌یه‌كی دیكه‌ش با، هه‌ر یاریزانێكی گه‌وره و كاریگه‌ر ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك ئێستای بارسێلۆنا نه‌ده‌بوو.
كارلۆس زیاتر ده‌ڵێت: بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه، مێسی كاتیك ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و له كه‌شوهه‌وایه‌كی دیكه‌ی جیاواز له بارسا یاری ده‌كات، ناتوانێت ئاستێكی به‌رز بۆ تانگۆی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌موویان چاویان له هێز و بازووی لیۆیه، به‌ڵام له بارسا بارودۆخه‌كه جیاوازه.
كارلۆس ریكساچی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، له كۆتایی ده‌ڵێت: به كورتی و به پوختی سه‌ركه‌وتنی مێسی له بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌وه هه‌یه و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
كارلۆس رێكساچ له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه و ساڵانێكی زۆر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش بووه، وه‌ك یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌ری له‌گه‌ڵ تیپی لاوان و یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه و زۆریش له مێسی نزیكه.
