ئۆزێل به بڕیارێك جیهانی وه‌رزشی شۆك ده‌كات
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكات ده‌بێـته خیانه‌تكار
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه مه‌سعوود ئۆزێل مانه‌وه‌ی له ئارسێناڵ ره‌ت كردۆته‌وه و بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا به‌ره‌و بارسێلۆنا كۆچ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 ئایاری 2017، پێگه‌ی (كالچیۆ مێركاتۆ)ـی ئیتاڵیا كه به‌رده‌وام نوێترین زانیاری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بڵاو ده‌كاته‌وه، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی مه‌سعوود ئۆزێل كردووه و به گواستنه‌وه‌ی بۆ بارسا رازیبووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌نگه ئه‌ندرێس ئینیێستا به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی و دابه‌زینی ئاستی له پلانه‌كانی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو دووربكه‌وێته‌وه و وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌مه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئۆزێلی وه‌ك باشترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئینیێستا به‌ربژێر كردووه و له رێككه‌وتنیش نزیكن.
ئه‌گه‌ر بێت مه‌سعوود ئۆزیلی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید رووبكاته بارسێلۆنا له لایه‌ن هانده‌رانی یانه مه‌دریدییه‌كه به خیانه‌تكار وه‌سف ده‌كرێت.
مه‌سعوود ئۆزیلی 28 ساڵان، به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستانه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شالكێ ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده یانه‌ی ڤێردهربڕیمن، ماوه‌ی 3 وه‌رز یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه یاریزانی یانه‌ی ئارسێناڵه و له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی دێت.
مه‌سعوود ئۆزیل له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداریی 39 یاری له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ كردووه و 11 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ئه‌م یاریزانه به درێژایی مێژووی یاریكردنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه‌ی پێشووی، هه‌ڵبه‌ت 9 گۆڵیشی دروست كردووه.