به‌ره‌ى توركمانى داواى قه‌ده‌غه‌كردنى په‌كه‌كه له كه‌ركووك ده‌كات
هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركووك ناڕه‌زايه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
ھەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لەیەکێک لە شوێنە گشتییەکانی کەرکووک ناڕەزايهتی لایەنە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی لێکەوتەوە و به‌ره‌ى توركمانى له پێشه‌وه‌ى لايه‌نه ناڕازييهكانه و به‌رپرسى كه‌ركووكى به‌ره‌ى توركمانى له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 به زمانى عه‌ره‌بى گوتى: په‌كه‌كه رێكخراوێكى تيرۆريستييه له لاى ئه‌مريكا و حكومه‌تى عێراق و پێويسته رێگه‌ى پێ نه‌درێت له كه‌ركووك چالاكى سياسى هه‌بێت.
بەبۆچوونی بەرپرسێکی پارتی لە کەرکوک ھەڵکردنی ئاڵای پەکەکە کارێکی ھەڵەیەو دەبێتە مایەی نیگەرانی پێکھاتەکانی دیکە، ئەو بەرپرسەی پارتی داواش لە پەکەکە دەکات کە ئاڵای حزبەکەیان دابگرن لە شارەکە.
دوای ھەڵکردنی ئاڵاکە یەکەم لایەنی شارەکە کە دژی ھاتنە دەنگ، بەرەی تورکمانی بوو، سەرۆکی لقی کەرکوکی ئەو حزبە وای دەبینی ھەڵکردنی ئەو ئاڵایە سەقامگیری شارەکە دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

ئاڵایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەناوەڕاستی فولکەی ئیخوانی کەرکوک، زۆرترین مشتومڕۆی بەدوای خۆیدا ھێناوە.

