گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی- دیمەشق دەست پێدەکات
"كۆمپانیایەكی تایبەت رەزامەندی لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق و سووریا وەرگرتووە"
K24 - سلێمانی
بڕیارە سبەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی - دیمەشق دەست پێ بكەن و تاھیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەری گشتی فرۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بە كوردستان24 گوت: "كۆمپانیایەكی تایبەت بەو كارە ھەڵساوە و رەزامەندی لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق و سووریا وەرگرتووە".
بەڕێوەبەری بازرگانی یەكێك لە كۆمپانیاكانی گەشتیاری دەڵێ: "كردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی- دیمەشق لەسەر داخوازی گەشتیارانە".