مام جه‌لال: دوا بڕیاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم
كوردستان24 نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی تاڵه‌بانی بۆ بارزانی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نامه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان24 كه‌وتووه‌و به ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نووسراوه كه ئه‌و كاته‌ی نامه‌كه‌ی نووسیوویه سه‌رۆككۆماری عێراق بووه، دوا بڕیاری ژیانی خۆی بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه".
له نامه‌كه‌دا كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 19 / 8 / 2012 و له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا نووسیوویه‌تی، تاڵه‌بانی به بارزانی ده‌ڵێت " براگیان دوا بریاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم، بە هیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت. کە هەندێ قسەی جەنابتم دەبیستەوە، بە هەڤاڵانم دەگوت گەر کاک مسعوود ئیعلانی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی بکات، من ئیعلانی نوێ کردنەوە و بە هێزکردنی دەکەم، گەر دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەیەکەوە دەچینە لای.!".
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بێت، تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی نیگه‌رانییه‌كی بارزانی دا له هه‌مبه‌ر پرسێك كه په‌یوه‌ست بووه به نوری مالیكی كه ئه‌وكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بووه، ئه‌و نامه‌یه‌ی نووسیووه، هه‌ر بۆیه له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا نووسیوویه‌تی " ئێستاش کورتییەکەی و کوردییەکەی ئەمەیە. گریمان گلەییەکەی جەنابت لەمەوزوعی مالکی راست و رەوایە، بەڵام من بە هەقی خۆمی دەزانم بڵێم "بە برایەتیمانی ببەخشە، بەوچاکانەی بۆ دەژمێری کە کردوومانە بە یەکێکیان بیسرەوە" عفوم بکەن و شوێنەوارەکەی لە دڵت بسڕەوە و نێوانمان بەرەوە دۆخی جاران، ئەم بەیتە شیعرەشم لێ قبووڵ بکە کە بۆ شێخی نه‌مر نوسراوە:
حەیفە چاوی کە جەفا کولەوژی تیدا شکاند
تۆ بە کلوچی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه ده‌ستنووسه‌ی تاڵه‌بانی له كاتێكدایه، له دوایین بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به ژیانی تاله‌بانی كه له لایه‌ن سه‌ڵاح ره‌شید ئاماده‌كراوه به ناوی "دیداری ته‌مه‌ن" گێڕانه‌وه‌ی جیاواز و پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی تاڵه‌بانی له بۆچوونه‌كانیدا به‌رامبه‌ر رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد "مسته‌فا بارزانی" و پارتی دیموكراتی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.

ده‌قی نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ بارزانی
برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەڕێز
سڵاوێکی برایانەی گەرم
جەژنتان پیرۆزبێت لە خۆتان و بنەماڵەی سەروەریی بارزان و هەموو ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەکانی پ . د . ک .
ئەم نامەیەم هەم بە نیمچە گلەیی برایانەو هەم بە داوای لێ بوردنی برایانە لێ وەربگرن.
براگیان دوا بریاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم، بە هیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت. کە هەندێ قسەی جەنابتم دەبیستەوە، بە هەڤاڵانم دەگوت گەر کاک مسعوود ئیعلانی هەلوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی بکات، من ئیعلانی نوێ کردنەوە و بە هێزکردنی دەکەم، گەر دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەیەکەوە دەچینە لای.!
ئێستاش کورتییەکەی و کوردییەکەی ئەمەیە.
گریمان گلەییەکەی جەنابت لەمەوزوعی مالکی راست و رەوایە، بەڵام من بە هەقی خۆمی دەزانم بڵێم "بە برایەتیمانی ببەخشە، بەوچاکانەی بۆ دەژمێری کە کردوومانە بە یەکێکیان بیسرەوە" عفوم بکەن و شوێنەوارەکەی لە دڵت بسڕەوە و نێوانمان بەرەوە دۆخی جاران، ئەم بەیتە شیعرەشم لێ قبووڵ بکە کە بۆ شێخی نه‌مر نوسراوە:
حەیفە چاوی کە جەفا کولەوژی تیدا شکاند
تۆ بە کلوچی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی
ئیتر هیوادارم لەناو دڵە گەورەکەتان جێگەمان هەر بمێنێت و
هەربژی بۆ
برای دڵسۆز و هەتا سەرتان
مام جەلال