به ڤیدیۆ.. ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی باندێكی "تاوانكاری" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ڤیدیۆی ده‌قی دانپێدانانی باندێكی "تاوانكاری" بڵاوده‌كاته‌وه، كه چه‌ند "تاوانێكیان" له‌ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و بانده، 4 كه‌سن و هاوڕێی یه‌ك بوونه، كه پێشتر به ده‌مانچه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كاسبكارێكی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و دوای برینداركردنی، پاره‌كانی ده‌به‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
دوای ئەوەی لە نێو بازاڕی هەولێر، هێرشکرایە سەر کاسبکارێک و بریندار کرا، هێزەکانمان بەدواداچوونی وردیان کرد و توانیان تەواوی ئەو گروپە تاوانبارە دەستگیر بکەن.
بەپێی دانپێدانیان کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، هەریەک لە (گۆران سەباح مەولود، محەمەد کاوە ئیسماعیل، ئەیاد رەووف مەحموود و هێرش جەلیل مو‌سا) دوای پیلان و چاودێرییان. لە ١/٤/٢٠١٧ لە ناو بازاڕی هەولێر، بە چەکی دەمانچە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتی (محەمەد ئەبوبەکر) کە کاری ئاڵوگۆڕی دراو بووە، دوای بریندارکردنی ناوبراو، پارەکەی دەدزن و هەڵدێن.
ئەم گروپە چەند دزییەکی دیکەیان ئەنجامداوە و پلانیان بۆ کوشتنی هاوڕێیەکی دیکەشیان هەبووە لە پێناو دزینی پارەکەیدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران و پیلانەکانیان شکستی پێهێنرا.
وەک ئاسایشی هەولێر، هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، لە دۆزینەوەی تاونباران و رادەستکردنیان بە دادگاکان بەردەوام دەبین.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٩/٥/٢٠١٧